توضیحات
ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر دەکرێت و لە بەردەم دادگایییەکی نەناسراو دادگایی دەکرێت. ڕۆمانەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1925 لە دوای مردنی کافکا، لەلایەن ماکس بروودی هاوڕێیەوە بڵاوکرایەوە. هەندێ لە توێژەران لایان وایە کە ڕۆمانی دادگایی وەکوو "خەونێک" وایە؛ هەر بەو پێیە بە کورتی باسی ئەوە دەکەین کە مرۆڤەکان بۆ خەون دەبینن و کافکا بۆ بەردەوام کێشەی لەگەڵ خەو هەبوو؟نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپووردیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادەکاوێر: سیاوەش ڕەحیمیموزیک: ڕەشۆسەرچاوەکاننامەکانی کافکا، ماکس بڕوودمحاکمه، فرانتس کافکا، علی اصغر حدادئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم، فەرهاد پیرباڵ، ماڵی وەفاییلێکدانەوەی خەونەکان، زیگمۆند فرۆید، ئاوات ئەحمەد، دەزگای سەردەمپاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب لە حامی باشTelegram: https://t.me/RadyokitebInstagram: Radyo_kitebX: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.