• 2 ماه پیش

  • 1

  • 32:59

ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb
0
توضیحات
ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی بۆ هەر کێشەیەک لە سۆنگەی ویژدانەوە بوو و هەر ئەو فەلسەفەی تا کۆتا ساتەکانی ژینی خۆی بۆ پاک کردنەوەی ڕاستی و دروستی لە پیسی و هەڵەبوون ڕاگرت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی ئەلبێر کامۆ، مردن و بێگانە دەکەین. نووسەر پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپووردابەش کردنی تکنیکی دەنگ: سامڕەند فەقێ زادەکاوێر: سیاوەش ئیبڕاهیمیموزیک: چۆپی فەتاحپاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێبپادکەستی ڕێگا لە کەستباکسسەرچاوەبێگانە: ئەلبێر کامۆ- وەرگێڕانی موحسین ئەحمەد عومەرTelegram: https://t.me/RadyokitebInstagram: Radyo_KitebX: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

با صدای

رده سنی
محتوای تمیز
تگ ها
shenoto-ads
shenoto-ads