توضیحات
شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. لە ئەدەبیاتی گەلانیش دا لە ڕێژەی دە کتێبی گرینگی دونیایە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێ. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە، کوڕە بچکۆلەیەکی خوێن شیرین دەناسین و دەمانهەوێ بزانین بۆچی ڕۆژێک وڵات جێ دێڵێ و ڕێگای دەکەوێتە هەسارەی زەویموزیک:فرمێسک حافز (هەنگاوی تو- لە خۆ باش بنێرە- تەوار)پاڵپشتی ڕادیۆ کتێب لە حامی باش __________Telegram: https://t.me/RadyokitebInstagram: Radyo_kitebX |Twitter: Radyokiteb Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.